به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری ئازاد بوونی شاری کۆبانییه له گه‌ماڕۆی تیرۆریسته‌کانی داعش و ئەو گرووپە چەکدارانەی کە تورکیا پشتیوانیانی دەکرد.
ساڵی۲۰۱۴ دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش، له لایه‌که‌وه هێزه‌کانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه به خه‌ستی گه‌ماڕۆی شاری کۆبانیان دا و له لایه‌کی دیکه‌وه تورکیا ڕێگه‌ی به که‌س نه‌ده‌دا که له سنووری ئه‌م وڵاته‌وه بچێته ناو شاری کۆبانی و یارمه‌تی خه‌ڵکی شاره‌که بدات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م گوشارانه کوردی سووریا دواجار توانی گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئه‌م شاره بشکێنێت و به‌سه‌ر داعشدا زاڵ بوون و پاشه‌کشه‌یان پێ بکات.
ئه‌م به‌رخۆدانه بێ وێنه بۆ یه‌که‌م جار وره‌ی داعش له به‌رچاو هه‌موو جیهاندا تێکشکاند و نیشانی دا که داعش سه‌ره‌ڕای هه‌موو جه‌نایه‌ته‌کانی ده‌توانرێت تێکبشکێت و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دژه داعش یارمه‌تی کوردی سووریا بدات و به خه‌ستی بارەگه‌کانی داعش له ده‌ورووبه‌ری شاره کوردییه‌کانی سووریا بۆردمان بکات.
دوای ئه‌وه‌ی کۆبانی بووه هێمای خۆڕاگری جیهان له به‌رانبه‌ر داعش، تورکیا گوشارێکی زۆر خرایه سه‌ری که یارمه‌تی تیرۆریسته‌کانی داعش ده‌دات و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناچار بوو، مۆڵه‌ت بدات تاکوو ۱۵۰ هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌شداری ئازاد کردنی کۆبانی بده‌ن و به‌م شێوه‌یه بۆ یه‌که‌م جار کوردی سووریا و کوردی عێراق توانیان پێکه‌وه له دژی تیرۆریسته‌کانی داعش شه‌ڕ بکه‌ن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه که گه‌ماڕۆ سه‌ره‌کییه‌که‌ی شاری کۆبانی زیاتر له ۱۳۴ ڕۆژ درێژه‌ی کێشا و ته‌نانه‌ت داعش زۆربه‌ی شه‌قامه‌کانی کۆبانی داگیر کرد و ئه‌و کات ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ڕایگه‌یاند که چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ش کاریگه‌رییه‌کی نییه و ئه‌مڕۆ یان به‌یانی کۆبانی ته‌سلیم ده‌بێت و داعش کۆبانیش هه‌ر داگیر ده‌کات.
به‌ڵام به‌وپه‌ڕی ناباوه‌ڕی نه‌ک کۆبانی ته‌سلیمی تیرۆریسته‌کانی داعش و گوشاره‌کانی تورکیا نه‌بوو، که ژن و پیاوی شاره‌که چه‌کیان له ده‌ست گرت و گه‌ڕه‌ک به گه‌ڕه‌کی شاره‌که‌یان له تیرۆریسته‌کانی داعش خاوێن کرده‌وه.
به‌ر له‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌شداری شه‌ڕی خۆڕاگری کۆبانی بکات، هێزی دژه تیرۆری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به سێ وجبه و له ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ شه‌ڕڤانانی کورد له شاره‌که نارد و وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ئه‌م یارمه‌تییه کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجاری زۆری له به‌رخۆدانی کۆبانیدا بووه چون خه‌ڵکی شاره‌که هیچ چه‌ک و تهقهمهنیییهکیان له به‌رده‌ست نه‌بووه تاکوو به‌رخۆدان له خۆیان بکه‌ن و تورکیاش مۆڵه‌تی به که‌س نه‌ده‌دا که بچێته ناو شاری کۆبانی.
له دوای ئازاد بوونی ته‌واوی شاره‌که ڕۆژی ۲۶ی ژانڤییه به ڕۆژی جیهانی ئازاد کردنی کۆبانی ناسراوه.
Your Comment