AP ١٣٩٥ بەفرانبار ٢٢ ١٥:٢٥

ڕاپۆرتی وێنەیی شرۆڤەیی؛

ئەو ئامێرە نوێیانەی ساڵی ٢٠١٧ دێنە بازاڕ

ئەو ئامێرە نوێیانەی ساڵی ٢٠١٧ دێنە بازاڕ

بۆ زۆربەی لایەنگرانی مۆبایلە زیرەکەکان، ساڵی ٢٠١٧ ی زایینی ساڵی چاوەڕوانی دەبێت بۆ پەردەلادان لە باشترینەکانی ئەمساڵ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە MIT News، بە تەواو بوونی ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی، ئێستا هەمووان چاوەڕوانی نوێترین بەرهەمی بەرهەمهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی ٢٠١٧ ی زایینین. هەر ساڵە کۆمپانیا جیاوازەکان تێدەکۆشن مۆبایلی نوێ بە توانای نوێیەوە بنێرنە ناو بازاڕەوە. هەر لەم پێناوەدا MIT News بە پێی ئەو تەکنۆلۆژیایانە کە لە مۆبایلە زیرەکەکاندا بەکار هێنراوە و ئاستی خۆشەویستی برەندە جیاوازەکان ڕیزبەندێکی لە ئەو مۆبایلانەی کۆ کردووەتەوە کە بەکارهێنەران لە ساڵی ٢٠١٧ ی زایینی چاوەڕوانی روونوێنی کردنیانن:
ئایفۆن ٨
بڕیار وایە ئەپێڵ بۆ دەیەمین ساڵوەگەری بەرهەمهێنانی مۆبایلی ئایفۆن گەڵاڵەی ئەو مۆبایلەی بە گشتی گۆڕاوە. پەڕەی LCD گۆڕاوەتە OLED کە تا لێوارەکانی مۆبایلەکە دریژەی هەیە. ئەو پەڕە نوێیانە ناسکتر، سووکتر و نەرمتر لە ئێڵ سی دین. ئەپێڵ تێدەکۆشێت تایبەتمەندیەکانی ئەو جۆرە مۆبایلانە زیاتر بخاتە بەرچاوی بەکارهێنەرانەوە. هەر بەم بۆنەشەوە ئەیەوێت توانای هەستکەرەکەی تا لێوارەکانی چالاک بکاتەوە.
سامسۆنگ گەلێکسی S۸
 بانگەشە بۆ مۆبایلی گەلێکسی نۆت ٧ لە ٢٠١٦ ی زایینی بووە هۆی ئەوەی کە ناوبانگی سامسۆنگ خراو ببێت. هەر بەم هۆکارەشەوە ئەبێ مۆبایلە زیرەکەکانی گەلێکسی S ناوبانگی دووبارەی سامسۆنگ زیندوو بکەنەوە. پێش بینی دەکرێت کە گەلێکسی S۸ لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل لە کۆتاییەکانی مانگی فێڤریە ڕوونوێنی بکرێت. ئەو کۆمپانیایە هەر ئێستا ڕایگەیاندووە کە ئەو مۆبایلە یارمەتیدەرێکی تاکەیی مەجازیان لە گەڵە کە لە سەر تەکنیکی ستارت ئاپ Viv دروست کراوە. سامسۆنگ ئەو ستارت ئاپەی لە مانگی ئۆکتۆبەر کڕیوە. هەروەها دەگوترێت پەڕەی ئەو ئاڵا هەڵگرەی نوێی سامسۆنگە کوالێتی بەرز و نێزیک بە ۴K ی هەیە. جگە لەو باسانە S۸ کامێرای دووهەمی پشتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە سکەنێری چاو وەکوو تەکنۆلۆژیای ئەمنیەتی زیادەی هەبێت.
مۆبایلی تا کراوی سامسۆنگ
چەندین کە کۆمپانیا جیاوازەکان خەریکی پەرە دان بە گەڵاڵەی مۆبایلە تا کراوەکانن. بەڵام ئێستاکە نموونەیەکی ناتووەتە نێو بازاڕەوە. هەر لەم پێناوەدا ئەگەری زۆری هەیە کە سامسۆنگ مۆبایلە زیرەکە تاشۆوەکانی خۆی لە ساڵی ٢٠١٧ ڕوونوێنی بکات. ئاوەها مۆبایلێک ئیزن دەداتە بەکارهێنەرەکەی کە ناوەرۆک و پەیامەکانی خۆی لە پەڕيکەدا کە بە قەد تەبلێتێکە پیشان بدات و پاشان دەتوانرێت ئەندازەی مۆبایلەکە بگۆڕێت تا هاوردن و بردنی ئاسان بێت. کۆمپانیاکانی تریش لەوانە لێنۆڤۆ و کۆمپانیای ژاپۆنی JDI کە پەڕەی پیشان بەرهەم دێنێت هەر هەموویان مۆبایلی زیرەک بە دوو پەڕەی پیشان دانیان بەرهەم هێناوە بەڵام هیچکامەیان تا ئێستا نەیانگەیاندووەتە ئاستی بازرگانی.
مۆبایلی سورفەیسی مایکرۆسافت
ساتیا نادلا بەرپرسی باڵای بەڕێوبەرایەتی مایکرۆسافت ڕایگەیاند ئەو کۆمپانیایە خەریکی چێ کردنی دەزگایەکی مۆبایلی بێ وێنەیە. لەپ تاپ، پی سی و تەب لێتی سورفەیس تا ئێستا چێ کراون و جێی مۆبایلی زیرەک تیایدا خاڵیە. پێش بینی دەکرێت ئەو مۆبایلە لە ٢٠١٧ ی زایینی بناسێندرێت. پێش بینی دەکرێت ئەو مۆبایلە زیرەکە لە ئاسن بێت تا لە گەڵ دەزگاکانی تری سورفەیسدا سێت بێت. هەروەها ویندۆزی ١٠ ەیە و کیبۆرد، مۆنیتۆر و ماوسی لە گەڵدایە.
هێدێستی ڕاستی مەجازی HTC Vive ۲
ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای HTC کارەکانی زیاتر لە سەر تەکنۆلۆژیای ڕاستی مەجازی بوو تاکوو مۆبایلی زیرەک کە ئەمە وا دیارە کە کارێکی مەترسیدار بێت بەڵام سیستەمی ڕاستی مەجازی Vive لە کاتی هاتنە نێو بازاڕیەوە لە ئاپی ٢٠١٦ زۆر خۆشەویست بووە. ئێستا ئەو کۆمپانیایە دەیەوێت سیمی پێوەندی هێدێست بە کۆمپیۆتەری پی سی بەکارهێنەر لا ببات. ستارت ئاپەکان کەرەسەیەکیان دروست کردووە کە تێیدا هێدێست بە یارمەتییەوە بە شێوەی بێ سیم کەڵک دەگیردرێت و پێش بینی دەکرێت HTC یش ڕێگا چارەیەک بۆ یەکپارچەیی بۆ Vive۲ پێشکەش بکات.
کاتژمێری زیرەکی ئەندرۆید۲.۰
ساڵی ڕابردوو ساڵێکی باش نەبوو بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان. بەڵام ٢٠١٧ کاتژمێری زیرەکی ئەندرۆید ۲.۰ ڕوونوێنی دەکرت. چونکوو ئیزن دەدرێتە بەکارهێنەر بەرنامە جیاوازەکان بە کەڵک وەرگرتن لە بلووتووس، پێوەندی خانەیی یا وای فای لە کاتژمێرەکانیان دا دابنێن. ئەندرۆیدی ویر ۲.۰ لە قۆناغی پەرەپێداندایە و ئەگەری هەیە لە نیوەی یەکەمی ٢٠١٧ دا ڕوونوێنی بکرێت.

News Code 7560

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha