به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یانکۆ دیزاین، ئه‌م فلاسکه ئۆکسیژێن به‌رهه‌م دێنێت و له لایه‌ن "ئاوان مه‌ک دۆگاڵ"ه‌وه دیزاین کراوه. ئه‌م فلاسکه ئامێرێکی به ناوی Summit که هه‌یه له ڕاستیدا ژنراتۆڕێکی به‌رهه‌م هێنانی ئۆکسیژنه. ئه‌م فلاسکه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له کوێستانه به‌رزه‌کان شاه‌خه‌وانی ده‌که‌ن ئامێرێکی زۆر باش و گونجاوه.
له ڕاستیدا یه‌ک لیتر قه‌وزه‌ی ئاو ده‌توانێت تاکوو ۶۰۰ لیتر ئۆکسیژن دروست بکات، به‌م پێیه سامیته بچووکه‌که‌ی ئه‌م فلاسکه توانێکی به‌هێزی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی ئۆکسیژنێکی زۆر به‌رهه‌م بێنێت.
ئه‌م فلاسکه له ڕاستیدا مه‌زرایه‌کی بچووکه که له نێو خۆیدا قه‌وزه دروست ده‌کات و هه‌ڵیده‌گرێت تاکوو له کاتی گونجاو‌دا بیکاته ئۆکسیژن.
له‌م فلاسکه‌دا، له تیشكی ئێڵ ئی دی له جێگه‌ی تیشكی خۆر که‌ڵک براوه تاکوو ئه‌م قوه‌زانه بتوانن سه‌وز ببن و دواجار گازی دی ئۆکسیدی جه‌و بکه‌نه ئۆکسیژن.
بێجگه له‌مه‌ش ئه‌م قوزانه هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ ژینگه دروست ناکه‌ن، ئه‌م سیستمه له ئه‌گه‌ری په‌ره‌دان، ده‌توانێت ڕۆڵێکی گرنگی له که‌م کردنه‌وه‌ی گازه گوڵخانه‌ییه‌کاندا هه‌بێت.
بۆچوونی ئێوە