حەڵەب بە تەواوەتی لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای سووریادایە

سوپای سووریا کۆنتڕۆڵی بە تەواوەتی خۆی لەسەر حەڵەب ڕاگەیاند.

سوپای سووریا ڕایگەیاند کە توانیوەتی بە تەواوەتی شاری حەڵەب کۆنترؤڵ بکات و لە ئێستادا ئاسایش گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارە.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاژانسی هەواڵی ڕاشا تودەی سوپای سووریا ڕایگەیاند کە شاری حەڵەب تەواو ئەمنی و ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە.

 فەرماندەی گشتی سوپای سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئاسایش و ئەمنییەت گەڕاوەتەوە حەڵەب.

سوپای سوریا لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە" فەرماندەی گشتی سوپاو هێزە چەكدارەكان گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ شاری حەلەب رادەگەیەنێت دوای ئازادكردنی لەژێر دەستی تیرۆر و تیرۆرستان و چوونە دەرەوەیان لەو شارە".

ئەو بەیاننامەیە دوای چۆڵكردنی رۆژهەڵاتی حەلەب دێت لەلایەن هاوڵاتیان و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا.

هاوكات تەلەڤزیۆنی سوریا رایگەیاند، ئەو چوار پاسەی كە تیرۆرستان (چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا) و خێزانەكانیانی تێدابووە گەیشتونەتە ناوچەی راموسە كەلەژێر كۆنترۆڵی سوپای سوریادایە و دەكەوێتە باشوری حەلەب.

 هەروەها لەوێوە كاروانی ئەو كەسانەی خۆرهەڵاتی حەلەب جێدەهێڵن بەرەو ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن بەرێدەكەون لە ریفی حەلەب.

پێشتر بەشار ئەسەد رایگەیاند کە نزیكبونەتەوە لەكۆنترۆڵكردنی تەواوی شاری حەلەب بەڵام نەتەوەیەكگرتووەكان بەرپرسانی ئۆپۆزسیۆن رەتیانكردەوە پڕۆسەی‌ چۆڵكردنی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن لە شاری حەلەب كۆتایی هاتبێت.

پێش چوار و ساڵ نیو چەكدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا توانیان چەند گەڕەكێكی‌ بەشی‌ رۆژهەڵاتی‌ شاری‌ حەلەب لە هێرشێكدا بەناوی‌ شەهید (عەبدولقادر ساڵح) فەرماندەی‌ لیوای‌ تەوحید كۆنتڕۆڵ بكەن و توانیان هێزەكانی‌ سوپای‌ سوریا گەمارۆ بدەن.

بەپێی‌ ئامارەكانی‌ روانگەی‌ سوریا بۆ مافەكانی‌ مرۆڤ، لەسەرەتای‌ دەستپێكردنی‌ شۆڕشی‌ سوریاوە ۲۱ هەزار و ۴۵۲ هاوڵاتی‌ مەدەنی‌ لە شاری‌ حەلەب كوژران كە ۵ هەزار و ۲۶۱ كەسیان منداڵی‌ خوار تەمەن ۱۸ ساڵن.

 "لە دوای‌ دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ رۆژهەڵاتی‌ شاری‌ حەلەب لەلایەن سوپای‌ سوریاوە، ۱۰۰ هەزار كەس لە ناوچەكانی‌ ژێر دەسەڵاتی‌ چەكدارانی‌ ئۆپۆزسیۆنەوە بۆ ناوچەكانی‌ ژێر دەسەڵاتی‌ سوپای‌ سوریا هەڵهاتوون و ۳۰ هەزار كەسی تریش خۆیان گەیاندۆتە ناوچەكانی‌ ژێر دەسەڵاتی‌ هێزەكانی‌ سوریای‌ دیموكراتی‌ و بەپێی‌ رێكەوتنێكی‌ توركیاو  روسیا ۲۰ هەزار كەسی‌ تریش بەرەو ناوچەكانی‌ رۆژئاوای‌ گەڕەكەكانی‌ رۆژهەڵاتی‌ حەلەب ئاوارەبوون" .

ماوەی‌ زیاتر لە ۵ ساڵ دەبێت شەڕی‌ ناوخۆیی لە سوریا دەستپێكردووە و بەوهۆیەوە زیاتر لە ۵۰۰ هەزار كەس كوژراون و بە سەدان هەزاری‌ تریش ئاوارە بوون.

News Code 7200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =