بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیەمین خولی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی کایاکی پیاوانی لاو لە ئەمڕۆ هەینی ١٩ ی سەرماوەزەوە لە تاران دەست پێدەکات.
بە پێی ئەم هەواڵە، ٢٠ بەلەمەوانی بانگهێشت کراو لە ژێر چاوەدێری لیژنەی تەکنیکی فیدراسیۆندا خۆیان ئامادەی کێبڕکێی پاڵەوانیتی جیهان و ئاسیای ساڵی ٢٠١٧ دەکەن.
ئەشرەفی بەلەمەوانی کورد تا ئێستا چەندین نیشانی ڕەنگاوڕەنگی لە کێبڕکێیە جیاوازەکاندا بەدەست هێناوە.
دەیەمین خولی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کایاکی پیاوانی لاوی وڵات لە ١٩ بۆ ٢٨ ی سەرماوەز لە کۆگای وەرزشی ئازادی تاران بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە