به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، عه‌لی ئه‌سغه‌ر میرشکاری وتی: دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به دوادا چوونمان بۆ گرووپێکی تیرۆریستی کرد، توانیمان هه‌ر هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه ده‌ستگیر بکه‌ین و ئێستا ڕوانه‌ی زیندان کراون.
جێگری پۆلیسی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان زیادی کرد: ۳ که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ده‌ستگیر کراون و یه‌ک که‌سی دیکه‌شیان له شه‌ڕدا کوژرا، له‌م هێرشه‌دا به ڕێژه‌یه‌کی زۆر ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: دژمنانی ئێران له دوای ئه‌وه‌ن که به هه‌رجۆرێک بووه گورز له ئێران بده‌ن، ئه‌و جه‌ختی کرد: جێگه‌ی خۆشحاڵییه که پۆلیسی ئه‌م پارێزگایه توانی به‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه به‌دوادا چوون بۆ ئه‌م بابه‌ته بکات. ئێمه به‌ر له‌وه‌ی کارێکی ته‌قینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن ئه‌م گرووپه‌مان له‌ناو برد.
Your Comment