بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتیی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، یانەی بەلەمەوانی شاری مەریوان بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کوردستان، لە کێبڕکێیەکانی ڕووینگی پاڵەوانێتی وڵات بە بەدەستهێنانی نیشانی برۆنزی شیرزاد قادری لە سەر سەکۆی سێهەمی گرووپی لە بەشی لاوان وەستا.
یانەی شاری مەریوان بە بەشداریی کەژوان سەلیمی، شیرزاد قادری، شەهرۆز سەفایی و کارۆ حسێنی بە نوێنەرایەتی لە پارێزگای کوردستانەوە لەم کێبڕکێیەکانە بەشداری کرد.
لە کۆتایی کێبڕکێیەکان لە بەشی ڕووینگی یەک کەسی لاوان شیرزاد قادری بەلەمەوانی کوردستانی بە ماوەی ۵۲. ۹۹ : ۳ خولەک پاش وەرزشوانەکانی پارێزگاکانی گیلان و تاران پلەی سێهەمی بەدەست هێنا.
لە ئاکامی گرووپیشدا، کوردستان بە ۷ خاڵەوە لە پلەی سێهەمدا وەستا و پارێزگاکانی گیلان و تاران بە ڕیزەوە بە ۱۰ و ۸ خاڵ لە پلەی یەکەم و دووهەم وەستان.
شیاوی باسە کە موحەمەد نادری و کاوە پوور ڕەحیمی لە ئەم کێبڕکێیەکانەدا بە ڕیزەوە سەرپەرشت و ڕاهێنەریی یانەی کوردستانیان لە ئەستۆ بوو.
بۆچوونی ئێوە