بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی کێشەی پەیوەندییەکان سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە ڕاگیراون .
وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، تەکنیکارانی ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە دەکەن و لەگەڵ بەردەستبوونی زانیاری نوێ دەستبەجێ نوێکارییەکان پێشکەش دەکەن.
وەزیری گواستنەوەی ئەمەریکا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی پەیوەندییەکان کاریگەری لەسەر هەموو ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی لەسەر ڕێڕەوی فڕینەکانی ئەو وڵاتە هەبووە.
هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان بەهۆی کێشەی پەیوەندییەکان بووە کە کاریگەری لەسەر چەند ناوەندێکی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی هەبووە.
نزیکەی ٧ هەزار گەشت لە ئەمریکا دواکەوت یان هەڵوەشایەوە بەهۆی وەستانی گەشتە دەرەوەکان.
لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا بەهۆی کێشەی تەکنیکی و پەیوەندییەکان، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گەشتە هاتووەکان دەتوانن دوابکەون یان هەڵبوەشێنرێنەوە، ئەگەری هەیە تا ٧ هەزار گەشت لە زەویدا بمێنێتەوە.
فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی بڵاویکردەوە، ڕەنگە گەشتە هاتووەکان ناچاربن لە ئاسماندا چاوەڕێ بکەن پێش ئەوەی لە هەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتەکە بنیشنەوە، بەهۆی پچڕانی ئامێرەکانەوە.
Your Comment