AP ١٤٠٥ پووشپەڕ ١٥ ١٢:٠٨

سپۆتنیک: چەند میلیۆن کەس لە تاران تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەڕێ دەکەن

سپۆتنیک: چەند میلیۆن کەس لە تاران تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەڕێ دەکەن

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک، ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێرانی لە تاران، ڕووماڵ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسیا، هاوشێوەی میدیاکانی دیکەی ئەو وڵاتە وەک RIA Novosti، TASS و RT، ڕووماڵی ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی ئێرانی لە تاران کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بە ملیۆنان کەسی ئێرانی گەیشتوونەتە تاران و شوێنی پرسەکە.

جگە لە میدیاکانی ڕووسیا، زۆرێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پێشەنگی جیهان لەوانە فەرەنسا ٢٤، ڕۆیتەرز، سی ئێن ئێن و ئەلجەزیرە ڕووماڵی مەراسیمەکەیان کرد.

News ID 59896

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha