AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٧ ١٠:٠١

باقری: دەبێ سەروەت و سامانی ئێران بە بێ مەرج بگەڕێندرێتەوە

باقری: دەبێ سەروەت و سامانی ئێران بە بێ مەرج بگەڕێندرێتەوە

جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند: دەبێ سەروەت و سامانی ئێران بە تەواوی و بێ مەرج بگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی، جێگری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی (ڕیا نۆڤۆستی) ڕایگەیاند: ئێمە بە دوای ئازاد کردنی هەموو ئەو سەروەت و سامانەی ئێرانین کە لە لایەن ئەمریکاوە بلۆکە کراوە و ئەمەش مافی یاسایی نەتەوەی ئێرانە.

باقری جەختی لەوە کردەوە: دەبێت سەروەت و سامانی ئێران بە تەواوی و بێ مەرج بگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران.

News ID 59592

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha