AP ١٤٠٥ گوڵان ١٠ ١٩:٤٠

قاڵیباف: بە داخستنی گەرووی هورموز داهاتووی بێ ئەمریکا بە دیاری دەدەینە دراوسێکانمان

قاڵیباف: بە داخستنی گەرووی هورموز داهاتووی بێ ئەمریکا بە دیاری دەدەینە دراوسێکانمان

سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران لە پەیامێکدا نووسیویەتی: ئێران بە داخستن و بەڕێوەبردن بەسەر گەرووی هورمزدا، نیعمەتی بەنرخی ئایندەیەک بەبێ ئامادەبوون و دەستوەردانی ئەمریکا بۆ خۆی و دراوسێکانی دابین دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەڕلەمانی ئێرون، پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارسەوە بڵاو کردەوە و نووسی: لە ساڵی ١٦٢٢، دوای ١١٥ ساڵ لە داگیرکاری، ئێمە چەوسێنەرە ئوروپاییەکانمان لە کەنداوی فارس دەرکرد، و بۆ ڕێزگرتن لەم سەرکەوتنە، ڕۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس بەڕێوە دەبەین.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بە ئاماژە بە جەنگی سەپێنراوی سێیەم نووسی: ئەمڕۆ بە مومارەسەی بەڕێوەبردن بەسەر گەرووی هورمزدا، ئێران نیعمەتی بەنرخی ئایندەیەک بەبێ ئامادەبوون و دەستوەردانی ئەمریکا بۆ خۆی و دراوسێکانی دابین دەکات.

News ID 59374

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha