AP ١٤٠٥ گوڵان ٧ ٢١:١١

عێراقچی: ئەمریکا ڕەوتی دیپلۆماسی لە گەڕ خستووە؛ ئێران بڕیاری پێویست دەدات

عێراقچی: ئەمریکا ڕەوتی دیپلۆماسی لە گەڕ خستووە؛ ئێران بڕیاری پێویست دەدات

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا ، ڕایگەیاند: کە خووە خراپەکانی ئەمریکا بە تایبەتی سوور بوون لەسەر داخوازی ناڕەوا، هەڕەشە و بەڵێن شکاندنی بەردەوام هۆکاری لەگەڕ خستنی پێشکەوتنی دیپلۆماسیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی ئەمڕۆ لە مسکۆ چاوی بە پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کەوت.

لەم دیدارەدا سەبارەت بە پەیوەندی تاران و موسکۆ و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان قسە کراوە.

لای خۆیشیەوە سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە جەخت لەسەر ئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ هەر چەشنە یارمەتییەک لە پێناو کۆتایی هاتنی بەتەواوەتی شەڕ و جێگیربوونی ئاشتی لەناوچەکە، جەختی کردەوە.

News ID 59349

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha