AP ١٤٠٥ گوڵان ٢ ١٢:٢٧

٣٤ تانکەری پەیوەندیدار بە ئێران گەمارۆی ئەمریکایان شکاند

٣٤ تانکەری پەیوەندیدار بە ئێران گەمارۆی ئەمریکایان شکاند

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی “تانکەرەکانی ئێران گەمارۆی ئەمریکا تێدەپەڕێنن” نووسیویەتی، بە پێی ئامارە نوێیەکان، لانیکەم ٣٤ تانکەری پەیوەندیدار بە ئێرانەوە، گەمارۆی ئەمریکایان بەدەر بردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم ڕاپۆرتە کە بە پشتبەستن بە ئاماری کۆمپانیای بەدواداچوونی بارهەڵگری دەریایی ڤێرتێکسا، لانیکەم ١٩ تانکەری پەیوەندیدار بە ئێرانەوە لە کەنداوی فارسەوە ڕۆیشتوون و لانیکەم ١٥ تانکەریش چوونەتە ناو کەنداوی فارسەوە و لە ڕێگەی دەریای عومانەوە بەرەو ئێران دەڕۆن.
لانیکەم شەش لەوانەی کە ڕۆیشتوون پشتڕاستکراونەتەوە کە هەڵگری نەوتی خاوی ئێرانن کە کۆی گشتیی 10 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانی هەڵگرتووە.

News ID 59311

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha