AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٣١ ٠٥:٥٣

ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات؛ دەبینن چۆن وڵامتان دەدەینەوە

ئێران هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات؛ دەبینن چۆن وڵامتان دەدەینەوە

وتەبێژی بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا  لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەم زووانە وەڵامی چەتەیی دەریایی چەکداری و دەستدرێژیی سوپای ئەمریکا دەدرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمریکای دەستدرێژکار ئاگربەستی پێشێل کرد و دەستی دایە چەتەیی دەریایی و بە تەقەکردن لە کەشتییەکی بازرگانی ئێرانی لە ئاوەکانی دەریای عومان و لەکارخستنی سیستەمی کەشتیوانییەکەی بە ناردنی ژمارەیەک لە دەریاوانی تیرۆریستی خۆی بۆ سەر سەکۆی کەشتییەکە ئاگربەستی شکاند.

ناوبراو زیادی کرد: هۆشداری دەدەین کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەم زووانە وەڵامی ئەم چەتەیی و دەستدرێژییە سەربازییەی سوپای ئەمریکا دەدەنەوە و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە.

News ID 59291

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha