بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکی وەفدەکەیە و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و جێگرەکانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی ئەمنی، سیاسی و ئابووری وڵات ئەندامی ئەو وەفدەن.

خاڵی جێی سەرەنج ناوی وەفدەکەیە کە بۆ ڕێزگرتن لە یادی منداڵانی شەهیدی قوتابخانەی میناب، ناو نراوە میناب 168.
لە وێنەیەکدا کە لە فڕۆکەی هەڵگری شاندی ئێران بڵاو بووەتەوە لە کاتی چوون بۆ ئیسلام ئاباد، وێنەی چوار منداڵ لەسەر چوار کورسیی نێو فڕۆکەکە داناوە، کە لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دا شەهید کران.
لەبەردەم وێنەی چوار منداڵەکە، جانتای قوتابخانە و پێڵاوە خوێناوییەکانیشیانی لەگەڵ گوڵێک داناوە.
Your Comment