بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەهادەتی ئایەتوڵا خامنەیی لە تاران دەستیپێکردم.
گرووپە شێنگێڕیێەکان و شاندەکانی ئایینی لە گۆڕەپانی کۆماری ئیسلامیی تارانەوە دەستیان بە ڕێپێوان کرد و بەرەو شوێنی بەرامبەر شوێنی شەهیدبوونی ئیمامی شەهید لە شەقامی کەشوور دۆست (دەکەوێتە شەقامی جۆمهوری) دەڕۆن.
لە درێژەی ئەم ڕێگایەدا، شینگێڕان و عاشقانی ئەو ئیمامە شەهیدە، بە سنگ کوتان و خوێندنەوەی ڕەوزەی ماتەمینی و ئەنجامدانی کۆڕ و کۆبوونەوەی پرسە، ماتەمینی دەگێڕن و دڵسۆزی خۆیان بۆ ئایدیالی ئەو سەرکردە کۆچکردووە ڕادەگەیەنن و ئەم ڕێوڕەسمە تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت.
هاوکات لەگەڵ تاران لە دیکەی شارو شارۆچکەکانی ئێرانیش چلەی ماتەمینی ڕێبەری باڵای ئێران بەڕێوەچوو و،خەڵکی تازیەبارە هاتوونەتە شەقام و گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شار و شین دەگێڕن.
ئەم گرتە ڤیدیۆیانە کورتەیەکن لە تازیەباری و شینگێڕی حهڵک لە شارەکانی وەکوو کرمان، ساوە، بووشهر و....
Your Comment