بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید مەجید موسەوی، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی؛
“رێژیمی زایۆنی بە وازهێنان لە شارەکانی باکووری قەوارە داگیرکراوەکان، بە کردەوە شکستی هاوسەنگیی قبووڵ کردووە.
پاڵاوگە و وێستگەکانی کارەبا و بەندەر و هێڵی ئاسنی کەنداوی حەیفا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە مووشەکی ئێرانی کێڵدراون و هیچ هەواڵێک لەبارەی ڕێگریکردن لە مووشەکەکان نەبووە”.
Your Comment