بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، یاداشتێکی ئاڕاستەی وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکەی لە جەزیرە بڵاو کردەوە. سەرۆکی پەرلەمان لە وتارێکدا بۆ وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکە وتی: ئاسایشی پاوەجێی ناوچەکە لە پێشینەی کارەکانی ئێمەیە، هەروەها مێژوەکەمان ئەوەش نیشان دەدات کە بڕوامان بەم هەیە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، یاداشتێکی ئاڕاستەی وڵاتانی موسڵمانی ناوچەکەی کرد. بەم پێیە، لە شەڕی پێشوودا، هەرچەندە ئێران توانای سەپاندنی تێچووی قورسی بەسەر ئەمریکادا هەبوو، بەڵام بە مەبەستی پێشگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و پاراستنی هاودەنگی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدا، خۆی لە چوونە ناو شەڕەکە لە ئاستی ناوچەیی بەدوور گرت.
برایانی موسوڵمان و دراوسێی خۆشەویست! ئەمڕۆش دەرکەوتووە کە ئەمە شەڕی ئیسرائیلە و هەموو ئەم نائەمنی و تێچوونەی کە جیهان و تەنانەت گەلی ئەمریکاش تووشی بووە، لە پێناو بەرژەوەندی ئیسرائیل و نەتانیاهۆ بووە. سەرۆکەکانی ئەمریکا دێن و دەڕۆن، بەڵام ئێران لەم ناوچەیە دەمێنێتەوە.
پێویستە ئەم نەزمە جێگیر بکرێت بۆ ئەوەی هۆکارە سەرەکییەکانی نائەمنی لە ناوچەکەدا نەمینیت و بەرەو "ئاسایش بە کەمکردنەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل" هەنگاو بنێین. کاتێک ئێران بەتەنها توانیویەتی بەرەنگاری دەسەڵاتی ڕواڵەتی دوژمنی زایۆنیستی-ئەمریکی ببێتەوە و بەرەو نائومێدی ببات، هاوپەیمانی برایانەمان دەتوانێت پێش بە چاندنی تەنانەت تۆوی نائەمنی ناوچەیی بگرێت.
ئێمە پێمان وایە بە پێناسەکردنی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ بەرژەوەندییە سیاسی، ئەمنی، سەربازی و ئابوورییەکان، ئامانجی گەشەسەندنی بەردەوام و ئاسایشی بەکۆمەڵ دەتوانرێت بەدی بهێنرێت. کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو جۆرە هاوکاری و بیرۆکەیە بە تەواوی ئامادەیە.
Your Comment