بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەهانی جەختی لەوە کردەوە: تا ئێستا هیچ فەرمانێک بۆ چۆڵکردنی ئەم دەروازە سنوورییە دەرنەچووە و هەموو چالاکییەکان لە سنووری باشماخ بە پێی ڕێکارە ئاساییەکان و ڕێساکانی ئێستا ئەنجام دەدرێن.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێویستی ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست لە بارودۆخی شەڕدا، زیادی کرد: خۆشبەختانە لە مەریوان هێمنیی ڕێژەیی هەیەو ئەو کەناڵ و کەسانەی دەنگۆ بڵاودەکەنەوە و هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
قایمقامی مەریوان داوای لە هاووڵاتیان کرد کە تەنیا لە ڕێگەی سەرچاوە فەرمییەکان و ماڵپەڕە باوەڕپێکراوەکانەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتە بکەن و گرنگی بە دەنگۆی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی نەدەن.
Your Comment