بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هێرشی قوتابخانەی شەجرەی تەیبەی میناب قسەی کرد.
ئێران ئەمڕۆ لە ناو شەڕێکی نایاسای دایە کە لە لایەن دوو رژێمی ئەتۆمی زۆربێژەوە بەسەریدا سەپێندراوە. ئەم شەڕە دەستدرێژیکارانە بەروونی هیچ پاساوێکی نیە و تەواو بێ ڕەحمانەیە.
لە تۆقێنەرترین هێماکانی ئەم دەستدرێژیە، هێرشی لەپێش دارێژراو وقۆناغ بە قۆناغ بوو بۆ سەر قوتابخانەی سەرەتایی شەجەرەی تەیبەی میناب لە باشوری ئێران، شوێنێک کە زیاتر لە سەدوهەفتاد وپێنج قوتابی و مامۆستا بە ئەنقەست و بێ ڕەحمانە رەشەکوژ کران.
هەمووتان دەبێ ئەم دەستدرێژیە ئیدانە بکەن و پێیان بسەلمێن کە دەوڵەتەکان و ویژدانی مرۆڤایەتی ئەوان بە بەرپرسیار دەزانێ لە بەرانبەر ئەم تاوانە تۆقینەرەدا دژی گەلی ئێران.
ئێران هەرگیز بەدوای شەڕەوە نەبوە. بەڵام تا هەر کاتێک کە پێویست بکات درێژە بە بەرگری لە خۆی دەدات.
Your Comment