AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٢٥ ١٣:٣٦

ئێران هەڕەشەی لە جێڕاڵدفۆرد کرد

ئێران هەڕەشەی لە جێڕاڵدفۆرد کرد

وتەبێژی بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا بە ئاماژە بە بوونی کۆپاپۆڕی جێڕاڵد فۆردی ئەمریکا لە دەریای سوور، وتی: ناوەندەکانی لۆجستیک و خزمەتگوزاردی و پشتیوانی وەک ئامانجی هێزی چەکداری ئێران دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆپاپۆڕەکان وەک هۆکاری نائەمنی و شڵەژانی ناوچەکە دەناسین و هەموو ناوەندەکانی لۆجستیکی و خزمەتگوزاری وەکوو ئامانجی رەوای هێزی چەکداری ئێران دێنە ئەژمار.

وتەبێژی بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا لە کۆتاییدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد سەبارەت بەئەم جووڵە سەربازییانە کاردانەوەی هەبێت و جەختی کردە سەر پێویستی دیپلۆماسی و گفتوگۆ بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان.

News ID 58906

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha