AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٢١ ١١:٥٢

ئەمینداری گشتی نوجەبا بۆ بەرپرسانی عەرەب:چۆن پاگەندەی بێ لایەنی دەکەن؟

ئەمینداری گشتی نوجەبا بۆ بەرپرسانی عەرەب:چۆن پاگەندەی بێ لایەنی دەکەن؟

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە پەیامێکدا بەرپرسانی عەرەب دەخاتە بەردەنگەوە و دەڵێت: بە پێشکەش کردنی خاکەکان بە دوژمن بۆ مەبەستی سیخوڕی و هێرش بۆ سەر دراسێکانتان، شەرمەساری و وێرانی و شەڕتان بۆ وڵاتەکەتان کڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نتانیاهۆی پیس و ترامپی گەمژە پێی ئێوەیان بۆ سەربزێویەکانیان کردەوە و دوای شەڕەکەش کە ئەوان دێن و تێچووی شەڕەکانیان دەخەنە سەر شانی ئێوە هەتا ئێوە ببنە قوربانی پڕۆژەی ئیسرائیلی گەورە کە جوگرافیاکەی ئێوەش دەگرێتەوە.
چۆن دەتوانن پاگەندەی بێ لایەنی بکەن لە حاڵێکدا کە بەشێکی گەورە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەمریکا لە خاکی ئێوەوە ئەنجام دەدرێت؟

ناوەندە ڕاداریەکانی ئێوە کە خراوەتە بەردەستی ئیسرائیل و ئەمریکا و هێزەکانی ئێران چاوەدێری دەکات، لە خاکی ئێوە جێگیر کراون؛ ئەو چاوانەی کە دەبێ کوێر بکرێن.
هەمووان دەزانن کە ئەو هێرشانەی کە دەکرێنە سەر ئێران و عێراق، ناتوانن لە شوێنێکی دوورەوە بهاوێژرێن.

News ID 58855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha