AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ١٩ ١٢:٣٠

هۆشداریی کوردەکانی سووریا بە جیایی خوازەکان: خۆتان لە شەڕی ئێران وەرمەدەن

هۆشداریی کوردەکانی سووریا بە جیایی خوازەکان: خۆتان لە شەڕی ئێران وەرمەدەن

کوردەکانی سووریا هۆشدارییان بە گرووپە جیایی خوازەکان دا کە فریوی بەڵێنەکانی ئەمریکا نەخۆن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردەکانی سووریا هۆشدارییان بە گرووپە کوردییەکان دا کە متمانە بە ئەمریکا نەکەن.

کوردەکانی سووریا بە ڕۆیتێرزیان وت: ئەزموونەکانی ئێمە لەم مانگە دواییانەدا نیشان دەدات کە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا دەتوانێ ببێتە هۆی بەجێهێشتن و وازهێنان لە لایەن واشنتۆن.

سەعد عەلی کوردێکی سووری دانیشتووی قامیشلۆیە بە کوردەکانی ئێرانی وت: لەگەڵ ئەمریکا ڕێکنەکەون و هەڵەی ئێمە دووپات نەکەنەوە. لە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن، ئێوە لە ناو دەچن.
ڕۆیتێرز هەروەهن نووسی: کوردەکان دەیەک لەگەڵ ئەمریکا پێکەوە دژی داعش شەڕیان کرد بەڵام لە کۆتاییدا ئەمریکا داوای کرد هێزەکانیان بچێتە ڕیزی ئەرتەشی جۆلانی.

News ID 58827

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha