AP ١٤٠٤ ڕەشەمە ٩ ١٩:٤٠

ئێران شوێنی کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکای بوردومان کرد

ئێران شوێنی کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکای بوردومان کرد

سپای پاسداران لە کاردانەوە بە دەستدرێژی ئەمریکی و زایۆنیستەکان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی چوارەمی ڕاگەیاند و ڕایگەیاند: بارەگای بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین لەلایەن مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسداران کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی مێهر نیوز، سپاه نیوز لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٢ی سوپای پاسداران دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی چوارەم لە کاردانەوە بە دەستدرێژیی ئەمریکا- زایۆنی ڕایگەیاندووە؛

ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەسدرێژکاریی سوپای تاوانکاریی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی منداڵکوژ لە قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی چوارەم دەستی پێکرد و بە هێرشی هەمەلایەنەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر ئامانجە ناوچەییەکانی دوژمنی دەستدرێژکار.

مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسداران بە توندی بارەگاکانی کۆپاپۆڕی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکایان لە بەحرەین و بنکەکانی دیکەی ئەمریکا لە قەتەر و ئیمارات و هەروەها ناوەندە سەربازی و ئەمنییەکانی ناو دڵی ناوچە داگیرکراوەکانیان کردە ئامانج.

News ID 58716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha