AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٤ ٠٨:٢٦

پاگەندەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دژی ئێران هەرا دەنێتەوە

پاگەندەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دژی ئێران هەرا دەنێتەوە

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەرەڕای دەستێوەردانی ئاشکرای واشنتۆن لە دانانی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، ئێرانی بە ئەنجامدانی چالاکیگەلی ناسەقامگیرانە لە عێراق تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، ئێرانی بە ئەنجامدانی چالاکیگەلی ناسەقامگیرانە لە عێراق تۆمەتبار کرد.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: واشنتۆن ئامادەیە کە هەموو ئامرازێک بۆ بەرگری لە چالاکییەکانی ئێران لەپێناو تێکدانی سەقامگیریی عێراق، بەکار بێنێت.
ئەو ئیدعایانە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەمدواییەدا لە پەیامێک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵدا بڵاوی کردۆتەوە، هەمبەر بە هەڵبژاردرانەوەی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک‌ وەزیرانیی عێراق هوشداری داوە و هەڕەشەی کردووە کە لە ئەگەری هەڵبژاردنی، پێش بە یارمەتییەکانی بۆ عێراق دەگرێت.

News ID 58557

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha