بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێوڕەسمی یادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی ،کەسایەتییە سیاسی، ڕۆشنبیری، ئایینی، ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەکانی پێنج پارێزگای سلێمانی، هەولێر، موسڵ، هەڵەبجە و کەرکوک بەشدارییان کرد.
نوێنەرانی حزبەکانی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی و سۆسیالیستی هەرێمی کوردستان وتاریان پێشکەش کرد.
هەروەها هەریەک لە لایەنە دیارەکانی هەرێمی کوردستان بەجیا بە پێشکەشکردنی تاجە گوڵینەیەک ئامادەی ئەم بەرنامەیە بوون.شایانی باسە نوێنەری ئێزیدی و کاکەی و تورکمان و هەروەها بەشێک لە سەرکردەکانی عەشیرەتە دیارەکانی کوردستان لەم مەراسیمە بەشدارییان کرد



Your Comment