AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢١ ٠٨:٠٤

عەلی لاریجانی تارانی بەرەو عومان بە جێ هێشت

عەلی لاریجانی تارانی بەرەو عومان بە جێ هێشت

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران تارانی بەرەو شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەجێ هێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم سەفەرەدا سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوڵت نشینی عومان کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاریی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات، تاوتوێ و ڕاوێژیان لەسەر دەکرێت.

حەوتەی ڕابردوو کۆبوونەوەی دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوەچوو و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتووشدا خولی دووەمی بەڕێوەبچێت.

News ID 58525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha