AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٦ ١٨:٢٧

شێخ نەعیم قاسم: هەڕەشە لە ئێران بکرێت، حزبوڵا بێدەنگ نابێت

شێخ نەعیم قاسم: هەڕەشە لە ئێران بکرێت، حزبوڵا بێدەنگ نابێت

ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە وتارێکدا لە مەراسیمی هاودەنگیی لوبنان و ئێران وتی: کاتێک ترامپ هەڕەشە لە ئیمام خامنەیی دەکات، لە ڕاستیدا دەیان ملیۆن خۆشەویستی دەکاتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم قاسم لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە ئەم هەڕەشەیە بە هەڕەشەیەک لە دژی خۆمان دەزانین و هەر کارێک کە گونجاو بێت دەیگرینەبەر.

ناوبراو وتی: ئەرکی ئێمەیە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە و بە ئامادەیی ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشەیە ببینەوە، چونکە هەر زیانێک بە ئیمام خامنەیی بە هۆی زۆریی هەوادارانی و ڕێبەرایەتی شۆڕشی ئیسلامیەوە یەکسانە بە ناسەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا. وتیشی: ناتوانین لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ترامپ یان کەسانی دیکە لە دژی ئیمام خامنەیی بێدەنگ بین و بە هەموو ڕێکار و ئامرازێکەوە ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشەیە دەبینەوە.

News ID 58445

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha