بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە شەفەقنیووز، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مەزلووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە ڕێگەی تەلەفونەوە گفتوگۆیان کرد.
لەو گفتوگۆیەدا لایەنەکان سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە دۆخی سووریا و کوردستانی ئەو وڵاتە ڕایان گۆڕییەوە.
شایانی باسە، شەوی ڕابردوو، دیمەشق ئاگربڕی نێوان وەزارەتی بەرگری و هەسەدەی بۆ ماوەی 15 ڕۆژی تر درێژ کردەوە.
Your Comment