AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٥ ١٩:٣٢

فالح فەیاز: هیچ هەڕەشەیەک لەسەر عێراق نییە

فالح فەیاز: هیچ هەڕەشەیەک لەسەر عێراق نییە

سەرۆکی وەفدی حەشدی شەعبی بە ئاماژە بە گواسترانەوەی زیندانییە داعشییەکان لە سووریاوە بۆ عێراق، وتی: دۆخی عێراق سەقامگیرە و هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە و هەنگاوە ئەنجامدراوەکان، بۆ پێشگرییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەفدی حەشدی شەعبی عێراق، فالح فەیاز سەرۆکی ئەو وەفدە لە میانەی سەردانی بنکەی فەرماندەیی کەتیبەی 75ی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بە ئاماژە بە گواستراونەوەی زیندانییە داعشییەکان لە سووریاوە بۆ عێراق، وتی: دۆخی عێراق سەقامگیرە و هیچ هەڕەشەیەک لە ئارادا نییە و هەنگاوە ئەنجامدراوەکان، بۆ پێشگری و بەپێی ئەزموونی ڕابردووە بۆ دووپات‌نەبوونەوەیان.

وتیشی: هێزەکانی حەشدی شەعبیی جێگرکراوە لە سنووری عێراق و سووریا، نیشانەی ورەی بەرزی هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی عێراق و هێمای ئامادەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە دۆخێکی نائاسایی و تۆکمەی ئاسایش و سەقامگیرییە.

News ID 58431

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha