بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای عێراق ڕۆژی شەممە ئاشکرای کرد کە کاروانێکی گەورەی سەربازی ئەمریکی کە پێکهاتبوو لە دەیان بارهەڵگری سەرباز و کەرەستەی سەربازی لە بنکەی ئەلتەنف لە سوریا، نزیک سنووری عێراق لە ڕۆژئاوای ئەنبار، بەرەو بنکەی حەریر لە پارێزگای هەولێری باکووری عێراق لە سەر بنکەی سەربازگەیەک ڕۆیشتوون .
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: کاروانێکی ئەمریکی پێکهاتبوو لە دەیان بارهەڵگر کە سەرباز و کەرەستەی سەربازییان هەڵگرتبوو لە بنکەی ئەلتەنف لە سوریا، نزیک شاری ڕوتبە لە ڕۆژئاوای ئەنبار، بیابانی نەینەوایان بەزاند و گەیشتنە بنکەی حەریر لە پارێزگای هەولێر لە باکووری عێراق.
سەرچاوەکە جەختی کردەوە: هێزەکانی ئەمریکا ڕێوشوێنی ئەمنی بێ وێنەیان گرتەبەر لەکاتێکدا کاروانەکە بەرەو بیابانی نەینەوا دەڕۆیشت بۆ بنکەی حەریر لە باکووری عێراق.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند: هێزە عێراقییەکان کە بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ سوریا جێگیرکراون، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چاودێری جموجۆڵە گوماناوییەکانی ئەمریکییەکان دەکەن.
Your Comment