بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نووری مالیکی، سەبارەت بە گرینگترین گۆرانکاریە ناوچەیی و نیودەوڵەتیەکان لەوانە پێوەندی عێراق و ئێران گفتوگۆیان کرد.
ویلایەتی لە ئەو گفتوگۆیەدا بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە ئێران، مالیکی خستە بەردەنگەوە و وتی: پیلانەکانی ئەم دواییە لە ئێران لە درێژەی شکستە پێشووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە رابردوو بوو و جەختی کرد کە دوژمن بە ئەو هەوڵە بەربڵاوانە، لە درێژەی ئامانجی گەورەتر هەنگاوی هەڵێنا، بەڵام گەلی ئێران پووچەڵیان کردەوە. بەڵام ئەوە بەس نییە و ئەمریکا ئەبێ وەڵامدەری هەوڵەکانی خۆی بێت.
ویلایەتی وتیشی کە بە پشتی خودا ئەو پیلانە پووچەڵ بووەوە بەڵام بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا بە شێوەی جیدی درێژەی دەبێت. ئەو ڕووداوە تەنیا لە دژی ئێران نەبوو، بەڵکوو پیلانێک لە دژی سەرجەم ناوچەکە بوو و ئینشائەڵڵا ئێران، عێراق، حزبوڵڵای لوبنان، فەلەستین و ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەرانبەر هەموو ستەمکاران، بەتایبەتی زایۆنیەکان، دەوەستنەوە.
ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی، لە گفتوگۆ لەگەڵ نووری مالیکی سەبارەت بە گرینگترین گۆڕانکاریە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان لەوانە پێوەندی عێڕاق و ئێران گفتوگۆیان کرد.
News ID 58363
Your Comment