بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەزایی، نوێنەری خەڵکی دەشتستان لە پەرلەمانی ئێران، وتی: بۆ پێوشوێنگرتنی یاسایی و تاوانبارکردنی جەنایەتگەلی ئەمریکایی و زایۆنی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر خەڵکی ئێران لە ناوەند و دادگە نێودەوڵەتییەکانەوە، لە هەموو دەفرایەتیی یاسایی، دیپلۆماتیک و سیاسی کەڵک وەردگرین.
ڕەزایی وتیشی: کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس بە هاوکاریی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پێداگرە لە زەروورەتی پێوشوێنگرتنی جەنایەتکارانی نێودەوڵەتی و لەوان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ هێرشە تیرۆریستییەکانیان و سزادرانیان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.
Your Comment