بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ڕایگەیاند کە دەیان تیرۆریستی داعشی لە زیندانی ئەلمعامل دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە و هاتنی هێزەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی بۆ ناوچەکە، هەڵاتوون.
ناوبراو زیادی کرد کە دوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە دەڤەری ئەو زیندانە ئاژاوە و نائەمنی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە کە لە کۆتاییدا دەیان داعشی توانیویانە هەڵبێن.
ئەو سەرچاوە ئەمنیەتی وتیشی کە هێزەکانی سەر بە جۆلانی نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی دۆخی زیندانی ئەلمعامل بکەن. ئەو داعشیانە کە لە زیندان هەڵاتوون هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنیەتی بۆ ناوچەکە دێنە ئەژمار بەتایبەتی ئەوەی کە نزیکی کەمپی هۆلە کە هەزاران داعشی تێدایە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە هەڵاتنی دەیان داعشی لە یەکێک لە زیندانەکانی سووریا دوابەدوای هاتنی هێزەکانی جۆلانی هەواڵی دا.
News ID 58346
Your Comment