به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئیداره‌ی میراتی که‌لتوری، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که به ئاماده‌یی به‌رپرسانی پارێزگاکه و خه‌ڵکی شاری کامیاران و مامۆستایانی ئایینی به‌ڕێوه چوو، قورئانی مێژوویی گوندی کاشته‌ر دوای ئه‌وه‌ی کاری نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی ته‌واو بوو، ڕوونوێنی کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م قورئانه مێژووییه له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکی شکۆدار گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ مزگه‌وتی گوندی کاشته‌ر. له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا سه‌ید موحسن عه‌له‌وی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئیداره‌ی میراتی که‌لتوری، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتاری کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ ڕێز گرتن له خه‌ڵکی گوندی کاشته‌ر وتی: پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) ده‌فه‌رمێت هه‌ر که‌س ڕێزی قورئان بگرێت ڕێزی له خوای گه‌وره گرتووه.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئیداره‌ی میراتی که‌لتوری، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان ئه‌رکی نوێژه‌ن کردنه‌وه‌ی ئه‌م قورئانه مێژووییه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و نزیک به ۲۸ ملیۆن تمه‌ن تێچووی نوێژه‌ن کردنه‌ویه ئه‌م قورئانه بووه. ئه‌م قورئانه له نێوان ۳۵۰ ساڵ بۆ ۴۰۰ ساڵ ته‌مه‌نی هه‌یه و یه‌کێکه له‌و قورئانه ده‌ستنووسه پیرۆزانه‌ی که له کوردستاندا هه‌یه.
عه‌له‌وی زیادی کرد: گومانی تێدا نییه که گوندی کاشته‌ر گوندێکی مێژووییه بوونی ئه‌م قورئانه ده‌توانێت گه‌شتیاری زیاتر بۆ ئه‌م گونده ڕابکێشێت. ته‌نانه‌ت دارستانه‌کانی کاشتهریش مێژووین و دار وه‌نه‌کانی ئه‌م گونده ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێرانیان هه‌یه و ته‌مه‌نیان بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێک پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و له کۆتاییدا داوای کرد تاکوو ئاوڕێکی زیاتر له گونده‌کانی کوردستان بدرێته‌وه و بودجه‌ی زیاتریان بۆ ته‌رخان بکرێهت.
شیاوی ئاماژه‌یه که مه‌رقه‌دی پیرۆزی حه‌زره‌تی عه‌کاشه (د.خ) سه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌و گونده‌دایه.
Your Comment