بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە عەرەبی 21، یائیر مارتۆن بەرپرسێکی باڵای ڕژیمی زایۆنی لە بەشی ڕاوێژکاریی ستراتژیکی و ئیدارەی قەیران، بە بڵاوکردنەوەی یادداشتێک لە طۆژنامەی معاریو، دانی بەوەدا نا کە حکوومەتی ئێران، هێشتاش زۆر بەهێزە و ئیسرائیل و ئەمریکا دەبێ بەپێی واقیعەکان بجووڵێنەوە، نەک بەپێی ئارەزووەکانیان.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەهرەمەندیی حکوومەتی ئێران لە ئامرازی هێزی جۆراوجۆر و بەریبوون لە دابڕان و کەلێنێک لە نێوان هێزی ئەمنییدا، وتیشی: هەر جۆرە هێرشێکی بەربڵاوی ئەمریکا دژی ئێران، دەتوانێ ئەنجامی پێچەوانەی بەدواوە بێت و ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ورەی نەتەوەخوازانەی ئێرانییەکان.
Your Comment