AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٦ ١٩:٢٧

پزشکیان: گەلی ئێران بە حەماسەت کۆتاییان بە بەزمی ئاژاوەگێڕان هێنا

پزشکیان: گەلی ئێران بە حەماسەت کۆتاییان بە بەزمی ئاژاوەگێڕان هێنا

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەلی هێژای ئێران بە ئامادەبوونی حەماسی و میلیۆنی خۆیان، بەزم و بیساتی ئاژاوەگێڕانیان کۆکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە گفتوگۆ لەگەڵ پووتین وتی: لە ماوەیەکی کورت لە ڕوودانی ئاژاوە گەلی هێژای ئێران کۆتاییان بە بەزمی ئاژاوەگێڕان هێنا.

لای خۆشیەوە پووتین ئیدانەی کردەوەی ئاژاوەگێڕان لە هێرش بۆ سەر سامانی دەوڵەتی و گشتی و شوێنە مەزەبییەکان و پەلاماردانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە پشتیوانی بیانییەکان، کرد.

وتیشی: ڕێپێوانی میلیۆنی ئێرانییەکان پاش ڕووداوەکان لە پشتیوانی نیزام و ڕێبەری ئێران و دەوڵەت بە ڕوونی دۆخی ئێران نیشان دەدات.

هیواشی خواست بە هەوڵ و تێکۆشانی دەوڵەتی ئێران دۆخی ئابووری و بژێوی خەڵک باشتر بێت.

ئەوەشی وت کە بە دیپلۆماسی ڕێگری بکرێت لە تەشەنەی گرژییەکان لە جیهاندا.

News ID 58307

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha