AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٦ ١٣:٣١

عێراقچی: ئەمریکا ناتوانێ جەنایەتەکانی بشواتەوە

عێراقچی: ئەمریکا ناتوانێ جەنایەتەکانی بشواتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: ئەمتیکا ناتوانێ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، تاوانەکانی خۆی بشواتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئانتۆنیۆ گوترێش، وێڕای شی‌كردنەوەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران کە بە گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی ئاشتی‌خوازانە هەمبەر بە دۆخی ئابووری دەستی پێکردبوو، بەڵام ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و هاندانی تیرۆریستانی ئەو ناڕەزایەتییەیان بە ئاراستەی توندوتیژیدا برد، جەختی لە بەرپرسایەتی نێودەوڵەتی دەوڵەتی ئەمریکا بە هۆی دەستێوەردانی نایاسایی و تێکدەرانە لە کاروباری ئێران کرد و خوازیاری ئیدانەی ئەو جەنایەتەی ئەمریکا لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو.

عێراقچی هەروەها هەنگاوی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی بە بیانووی پێداچوونەوە بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئێرانی ڕیاکارانە زانی و جەختیشی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا بە سەپاندنی گەمارۆگەلی ستەمکارانە لە دژی گەلی ئێران و بە هاودەستیی ڕژیمی زایۆنی لە دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر ئێران، بەرپرسی کوژرانی هەزاران هاووڵاتیی ئێرانییە و کوژرانی سەدان ئێران لە لایەن تیرۆریستانی چەکدار لە میانەی نائارامییەکانی ئەمداوییەیە و ناتوانێ بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش جەنایەتەکانی بشواتەوە.

News ID 58302

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha