AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٥ ٠٩:٣٧

ئاژاوەیەکی تر؛ ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئاماری درۆیین لە کوژراوانی بشێوییەکانی ئێران چییە؟

ئاژاوەیەکی تر؛ ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئاماری درۆیین لە کوژراوانی بشێوییەکانی ئێران چییە؟

دوژمنان و لایەنگرانی تیرۆریستانی چەکدار بە دۆڕان لە بەرامبەر خەڵکی ئێران، ئەمجار بە سازدانی ئاماری درۆیین لەبارەی ژمارەی کوژراوانی بشێوییەکانی ئەم دواییە، ئامانجگەلێکی شۆمی تر دەپێکن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بە دامرکانی بشێوییەکانی سەر شەقام و شکستی تیرۆریستانی چەکدار ل بەرامبەر دەسەڵاتی ئەمنیی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوڕیزیی بێ‌وێنە و مێژوویی خەڵکی، ئێستا دوژمنان ڕق و بێزاریان بارگاوی کردۆتە سەر بواری میدیایی و پاگەندەی قورس و درۆیین.

بۆ وێنە میدیا دژبەرە فارسییەکان و هەندێک میدیای بیانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستیان داوەتە بڵاوکردنەوەی ئاماری زۆر باڵا و درۆیین لە کوژراوانی بشێوییەکانی ئەمدواییەی ئێران؛ ڕەوتێک کە بە کەناڵی "ئیران ئینتێرنەیشنەڵ"ـه‌وە دەستی پێکرد و پاشان بە نیدیاگەلێکی وەک CNN، CBC، PBS، ABC، Politico، تایمزی ئیسرائیل درێژەی پێدرا و هەروەها کەسانێکی وەک "نیکی هیلی" لە بەرپرسانی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا دووپات کرایەوە.

ئامارە ڕاگەیێندراوەکان لە میدیاگەلی بیانی

ئەگەرچی تا ئێستا ئاماری دروستی کوژراوانی بشێوییەکانی ئەمدواییە بە فەرمی ڕانەگەیێندراوە و میدیاگەلی دژبەر بە هۆکاری ئەمنی دەستیان لە ناوخۆی ئێران کورت بۆتەوە، بەڵام کەناڵی ئیران ئینتێرنەیشنەڵ، لە پڕدا ڕۆژی سێ‌شەممە بەگێڕانەوە لە "سەرچاوەگەلی ئەمنی و دەوڵەتی"، ئیدعای کرد کە لانی‌کەم 12 هەزار کەس لە بشێوییەکانی ئەمدواییەدا بەتایبەت لە ڕۆژانی 8 و 9ی ژانڤیەدا کوژراون و شیمانەی ئەوە دەکرێت ئەم ڕێژەیە بگاتە 20 هەزار کەس.

ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیاگەلێکی وەک CNN، HRANA، CBC و... ڕێژەی کوژراوانی ئێرانیان لە نێوان 2400 تا 2571 کەس ڕاگەیاندووە. بەڵام لەمناوە سەرچاوەگەلێکی وەک CBS بە پشتبەستن بە ئاماری درۆیینی ئیران ئینتێرنەیشنەڵ، ئیدعای کردووە کە "بە کرانەوەی هێڵی تەلەفون لە ئێران، ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوان ڕەنگە بگاتە 20 هەزار کەس". هاوکات کەسایەتیگەلێکی سیاسیی و نێودەوڵەتیی وەک نیکی هیلی، نوێنەری پێشووی ترامپ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەپشتبەستن بە هەمان سەرچاوە، ئەو ئامارە درۆیینە دووپات‌کردۆتەوە.

دیارە بە گوێرەی سەرچاوەگەلی ناوخۆیی و لەوان بنیاتی شەهید، زیاتر لە دوو لە سێی کوژراوان، لە شەهیدانی هێزەکانی ئەمنی بوونە و لەو سۆنگەوە ژمارەی کوژراوان، زۆر کەمترە لەو نرخەیە کە لە میدیا بیانییەکاندا بڵاو دەبێتەوە.

ئەم دژوازی و جیاوازیانە لە کوێوە دێت؟

جیاوازییەکان لە نێوان ئاماری میدیاگەلی دەرەوەیی لە 2400 تا 2571 کەسەوە گۆڕاوە بۆ 12 هەزار کەس و پاشان تا 20 هەزار کەس بەرز کراوەتەوە. بێ‌گومان ئەم هەموو جیاوازییە ئاماژەیە بۆ نامتمانەیی بە سەرچاوەی ئەو میدیایانە کە بەردەوام لەو میدیایانە وەک سەرچاوەی شاراوە ئاماژەیان پێدراوە و بگرە سی‌بی‌ئێس وەک "زانیاریگەلی فیلتەرکراوە لە ناوخۆی ئێران" باسی لێوە دەکات. هەڵبەت نابێ لە بیرمان بچێت کە ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە ئینتەرنێت لە ئێران داخراوە و بڵاوبوونەوەی ژمارەکان بەبێ زانیاریی وردبینانە، دەتوانی جۆرێک قەبەکردنی بەئانقەست یان نەزانانەی بەدواوە بێت.

ئەنگێزەی سیاسی و پاگەندەیی

ئەنگێزەی سیاسی و پاگەندەیی ئەو میدیانە لە ڕاگەیاندنی ئاماری زێدۆڕۆیانەیان لەبارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران، شتێکی شاراوە نییە و بە لێکدانەوەی پێشینەی ئەو میدیایانە، دەردەکەوێت کە ئەمان پێشتریش دەەستی باڵایان بووە لە گەورەکردنەوەی قەیرانەکان و شرۆڤەی درۆیین و ناڕاست لە دۆخی ناوخۆی ئێران. هەر بەو پێیە دەردەکەوێت کە ڕاپۆرتی ئەمان زیاتر لەوەی ڕەنگدەرەوەی وردبینانەی ڕووداوەکان بێت، ئامرازێکی گوشاری سیاسی و پاگەندەییە و بە قەبەکردنی ژمارەی کوژراوان، بەدوای لاوازکردنی پێگەی نێودەوڵەتیی ئێران و تێکشکاندنی لای ڕای گشتیی جیهانییەوەن.

ئەو میدیایانە هیوادارن بەو جۆرە ئامارسازییانە، ڕێ بۆ گوشاری دیپلۆماتیک لە سەر تاران خۆش بکەن و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوایی هان بدەن بۆ سەپاندنی بەربەست و گەمارۆی قورستر. واتە ئەو کارە بۆ ئامانجی سیاسی، بیچمدان بە ڕای گشتی و گوشاری بیانی دەکرێت.

News ID 58286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha