AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٤ ١٢:١٠

ئەلمەیادین: پیلانی وڵاتانی ڕۆژاوایی هەمبەر ئێران، شکستی هێنا

ئەلمەیادین: پیلانی وڵاتانی ڕۆژاوایی هەمبەر ئێران، شکستی هێنا

کەناڵی ئەلمەیادین بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک جەختی کرد کە جارێکی دیکە پیلانە ئاژاوەگێڕانەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە سەرکردەیی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران بە ئامادەبوونی ملیۆنان ئێرانی پووچەڵ کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی کەناڵی ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ڕێپێوانی گەورەی گەلی ئێران لە دژی ئاژاوەچییەکان نووسی: ملیۆنان ئێرانی ڕۆژی دووشەممە بە ئامادەبوون لە شەقامەکانی پارێزگا جیاوازەکانی ئەو وڵاتە، ئاژاوەکانی ئەم دواییە لە ئێران و دەستێوەردانەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە کاروباری ناوخۆیی خۆیان ئیدانە کرد.

ئەو ڕووداوە لە سەرتاسەری ئێران نیشانی دا کە کێشی پاڵپشتی گەلی ئەو وڵاتە لە دەسەڵات هێشتا قورسە و ئەو سیستەمە پاڵپشتی بەربڵاوی خەڵکی هەیە لە بەرانبەر ئاژاوەکاندا.

محەمەد شەمس شرۆڤەکاری سیاسی بەئەلمەیادینی وت: ڕێپێوانە ملیۆنیەکەی خەڵکی ئێران ئاژاوەکانی پووچەڵ کردەوە، ئاژاوەگەلێک کە بە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی دەرەکی بەڕێوە چوو.

News ID 58278

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha