بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی دیکەی نەوتهەڵگر لە پێوەندی لەگەڵ ڕووسیا و ڤەنزوێلا دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئاژانسەکەیان ڕاگەیاندووە، کەشتییەکە کەشتی سوپەرتانکەری M Sophia یە کە ئاڵای پەنەمای لەسەر بووە و لەژێر سزادایە.
بەپێی زانیارییەکانی کەشتیوانی و سەرچاوە ئاگادارەکان، کەشتییەکە لە ئاوەکانی ڤەنزوێلاوە بە "دۆخی تاریک" یان بە کوژانەوەی گواستەرەوەکەی لە سەرەتای مانگی یەکدا بەڕێکەوتبوو کە نەوتی ڤەنزوێلایان دەگواستەوە بۆ چین.
بەگوێرەی میدیاکان، ئەمرۆ ئەمریکا دوو کەشتیی دزی و ڕفاندووە. سەرەتا کەشتی تانکەری مارین کە ئاڵای ڕووسیای لەسەر بوو (پێشتر بە بێلا-١ ناسرابوو) لە زەریای ئەتڵەسی، پاشان تانکەری سۆفیا کە سەر بە ڤەنزوێلا بوو لە دەریای کاریبی.
Your Comment