بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وهزارهتی دهرهوهی عێراق له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیی لە محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد .
لە میانی دیدارەکەدا باڵیۆزی ئێران پەیامێکی نووسراوی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گهیانده فوئاد حوسێن.
لەو نامەیەدا ئێران لەبارهی پرسە سەرەکییە نێودەوڵەتییەکانهوه ڕای خۆی بۆ وهزیری دهرهوهی عێراق ڕوونكردهوه.
لەو کۆبوونەوەدا باس لە پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەو هەنگاوانە کرا کە بۆ پێکهێنانی حکوومەت گیراوەتەبەر.
Your Comment