AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٤ ٠٧:٥٥

"ژینۆسایدی کوردانی فەیلی عێراق" کەوتە بەر دیدی خوێنەران

"ژینۆسایدی کوردانی فەیلی عێراق" کەوتە بەر دیدی خوێنەران

کتێبی "ژینۆسایدی کوردانی فەیلی عێراق" لە نووسین و توێژینەوەی دوکتۆر موراد مورادی‌موقەدەم و بە پێشەکیی دوکتۆر غوڵامحسێن کەریمی‌دووستان، لە لایەن وەشەنخانەی پورسمان لە تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "ژینۆسایدی کوردانی فەیلی عێراق" ، بەرهەمی چەندین ساڵ توێژینەوەی زانستی و بەڵگەمەندی دوکتۆر موراد مورادی‌موقەدەم لە کوردەکانی دێهلۆران بە ئاوڕدانەوە لە یەکێک لە دڵتەزێن‌ترین کارەساتە پشتگوێ‌خراوەکانی مێژووی هاوچەرخ بە لەخۆگرتنی 11 بەش بڵاوکرایەوە.

"ڕەوتی گۆڕانی چەمکی فەیلی"، "لێکدانەوەی پێشینەی مێژوویی کوردانی فەیلی و هۆی کۆچ‌کردنیان بۆ عێراق"، "کۆچ بۆ عێراق و لێکدانەوەی هەنگاوەکان بۆ گەڕاندنەوەیان لە سەردەمی قەجەری و پەهلەوی"، "ناکۆکی سەرزەوینی ئێران و عوسمانی لە پاراستنی و خاوەندارێتی شاری باغسایی"، "جوگرافیای ژیان و پەرتەوازەیی کوردەکانی فەیلی"، "کاریگەریی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لەسەر ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردانی فەیلی"، "کاریگەریی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەسەر کوردانی فەیلی"، "سیاسەتی ئیتنیکی حکوومەتی بەعش لە ڕووبەڕووبوونەوەی کوردانی فەیلی"، "ڕەوت‌ناسیی سیاسیی کوردانی فەیلی"، "هەڵسوکەتی چالاکییە ئابوورییەکانی کوردانی فەیلی لە عێراق" و "لێکدانەوەی هۆکارە گرینگەکان لە پربلێماتیزەبوونی دۆخی هاوڵاتێتی کوردانی فەیلی عێراق"، سەردێری بەشەکانی ئەم کتێبەن.

News ID 58125

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha