AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٨ ١٨:٠٠

سنووروانێکی کوردستانی بەهۆی بەفر و سەرماوە شەهید بوو

سنووروانێکی کوردستانی بەهۆی بەفر و سەرماوە شەهید بوو

سەروان ڕەحیم مەجیدی‌مێهر بە هۆی کڕیوە و سەرمای زەخت لە کاتی ئەنجامدانی ڕاسپاردەیی لە ناوچەی سنووریی بانە شەهید بوو و چوار هاوڕێیشی لە لایەن هێزەکانی فریاکەوتنەوە ڕزگار کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەرەج ڕۆستەمی فەرماندەی سنووروانیی پارێزگای کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: لە میانەی کڕیوە و سەرمای زختدا، پێنج کەس لە سنووروانان لە کاتی گەشتی سنووری لە ناوچەی سنووریی کوردستان تووشی باڕنێکی سەخت هاتن و لەمناوە سەروان ڕەحیم مەجیدی‌مێهر بەهۆی بەستەڵەک و سەرماوە شەهید بوو.

وتیشی: چوار کەسی تر لە هێزەکانی هاوڕێی پاش چەند کاتژمێر گەڕان و پشکنینی بەردەوامی هێزی فریاکەوتن، دۆزرانەوە و گواسترانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.

News ID 58068

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha