بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری ڕایگەیاند: قۆرخکاری حکومەت لەسەر چەک پەیوەستە بە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدری عێراق ڕایگەیاند: هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەنگۆیە و قبووڵی ناکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: داماڵینی چەک بڕیارێکی عێراقییە و عێراق دژی دەستوەردانی دەرەکییە لەو بارەوە. جەختی لەوە کردەوە: دەسەڵاتی ئایینی جەخت لەسەر قۆرخکاری حکومەت دەکاتەوە لەسەر چەک، ئێمەش باوەڕمان پێی هەیە.
Your Comment