بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆمانی "برینی بەفر"(زخم برف) وەک گێڕانەوەیەک لە ژان و ڕەنجی خەڵکی کوردستان بە تایبەت لەبارەی کۆڵبەران بە قەڵەمی دوکتۆر تەیموور ڕەحمانی، ئابووریناس و مامۆستای زانکۆی کامیارانی، لە دووتوێی 147 لاپەڕە و لە قەوارەی پاڵتۆیی چاپ و بڵاو کرایەوە.
نووسەر لەم ڕۆمانەدا ڕەنج و نەهامەتیی ژیانی خەڵکی کورد لە زمانی سەربازێکی یەزدی دەگێڕێتەوە کە بۆ خزمەت لە کوردستان بووە و لە کاتی تەواوبوونی سەربازی و گەڕانەوەی بەرەو یەزد یادەوەرییەکانی لەو ناوچەیە بەسەر دەکاتەوە و لە بەر خۆوە دەڵێ: بەفریش برینی هەیە؛ برینێک کە لە سەرمای زەخت و پەیوەندیی درێژخایەنی پێست لەگەڵ سەرما یان جەخستەی ساردەوە وەدی دێت...
Your Comment