AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٨ ١٤:٣٧

قاسم ئەعرەجی لە تارانە

قاسم ئەعرەجی لە تارانە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی سیاسی و ئەمنی گەیشتە تاران، کە لەلایەن "موسا عەلیزادە تەباتەبایی"، بەرپرسی بەشی کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لێکرا.

بەپێی هەواڵی مێهر، ئەم بەرپرسە عێراقییە لەسەر بانگهێشتی "عەلی لاریجانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی سەفەری تاران کردووە.

بڕیارە لەم سەفەرەدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی دیکەی ئێران کۆببێتەوە و ڕاوێژ بکات.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەرپرسی بەشی وڵاتانی دراوسێ لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاوەری ئەلعەرەجین لەم سەفەرەدا.

News ID 57272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha