AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٧ ١٧:٢٤

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر غەزە

ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر غەزە

فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی سەرەڕای ڕەت‌کرانەوەی پێشێل‌کاریی ئاگربڕ لە لایەن قەسام، لقی سەربازیی حیماس، چەندین شوێنی کەرتی غەزەیان بوردومان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "فەلەستین الیوم"، میدیاکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هێزی ئاسمانی ئەو ڕژیمە بە پاگەندەی پێشێل‌کرانی ئاگربڕ لە لایەن قەسام وەک لقی سەربازیی حیماس، 20 شوین لە ناوچەکانی ڕەفەح و دەیرولبەلح لە غەزەیان بوردومان کرد.

هاوکات نووسینگەی نتانیاهۆ، سەرەڕای ڕەت‌کرانەوەی هەر جۆرە پێشێل‌کارییەک لە لایەن قەسامەوە، ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل فەرمانی هێرش بۆ سەر مۆڵگە و بنکەی بەرخۆدانی دەرکردووە.

News ID 57261

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha