AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢١ ١٤:٢٧

عێراقچی: ئاسۆیەکی ڕوون لە پێوەندییەکانی ئێران، چین و ڕووسیا دیارە

عێراقچی: ئاسۆیەکی ڕوون لە پێوەندییەکانی ئێران، چین و ڕووسیا دیارە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی مادەی 90 بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەو کۆمیسیۆنە لەگەڵ عێراقچی وتی: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە وەزیری دەرەوەوە، ئاسۆیەکی ڕوون لە بەردەم پێوەندییەکانی ئێران، چین و ڕووسیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجوتەولئیسلام نەسروڵڵا پژمانفەر لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی مادەی 90 ی مەجلیس بە ئامادەبوونی سەید عەباس عێراقچی وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەرەوڕوو بوونەوەی ڕووداوەکانی ناوچەی قەفقاز لەوانەی کۆریدیۆری زەنگەزوور و دەسەڵاتدارێتی بەسەر دوورگە ئێرانیەکان و دوایین دۆخی پەرەسەندنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی چین و ڕووسیا قسەی کردووە.

ناوبراو درێژەی دا: ئێران لەگەڵ ئەرمینیا سنووری هاوبەشی هەیە و لە دریژەی چالاکی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کاریگەر بە مەبەستی پتەو کردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی وڵاتانی ناوچەی قەفقازی باشووری گفتوگۆ کرا.


پژمانفەر سەلماندن لە بواری مافی دەسەڵاتدارێتی ئێران بەسەر سێ دوورگە ئێرانیەکە وەکوو بابەتێک کە لە ئەو کۆمیسیۆنە شوێنگیری کراوە زیادی کرد: لێدوانی ناڕاست لەلایەن هەندێک وڵاتی عەرەبی و ئەورووپیەوە هاوپەیوەند بە سێ دوورگە ئێرانیەکە بێ بنەمایە و وێڕای کۆ کردنەوەی سەرجەم بەڵگەکان لەسەر سەلماندنی ئێرانی بوونی ئەو دوورگانە، بەرگری مافی تەواو لە ئاستی نێودەوڵەتی شوێنگیری دەکەین و ڕاپۆرتی ئەو هەوڵانەش پێشکەشی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە دەکرێت.


ناوبراو بە ئاماژە بە پرسێکی دیکە کە لەلایەن ئەو کۆمیسیۆنەوە شوێنگیری دەکرێت پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی چین و ڕووسیایە و لە ئەو باررەوە وتی: ئەو دوو وڵاتە بەردەوام پێوەندیەکی باشیان لەگەڵ ئێرنا هەبووە و هەر وەک بینیمان ڕووسیا لە شەڕی 12 ڕۆژە و دوای سەربزێویەکانی ئەورووپا و ئەمریکا، پابەند بوون و هاوڕێیەتی خۆی لەگەڵ ئێران نیشان دا و پێوەندیەکانی ئێران لەگەڵ چین و ڕووسیا ئەو پەیامە دەداتە وڵاتانی دراوسێ کە ئێمە هیچکات پرسەکانی وڵاتمان درێ نادەینە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکییەوە.



News ID 57186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha