AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٩ ٢٢:٠٤

دادستێنی هەمەدان دەنگۆکان لەبارەی خوێندکارانی عێراقی ڕەت کردەوە

دادستێنی هەمەدان دەنگۆکان لەبارەی خوێندکارانی عێراقی ڕەت کردەوە

دادستێنی گشتی و شۆڕشی ناوەندی پاریزگای هەمەدان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، دەنگۆ بڵاوکراوەکان لەبارەی هەڵسوکەوت و ئاکاری خوێندکارانی عێراقیی زانکۆی بووعەلی هەمدانی بێ‌بنەما زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵگەلێک لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هەندێک دوژمنانی دەرەوەیی لەبارەی هەڵسوکەوت و ئاکاری نائەخلاقی خوێندکارانی عێراقی و بەدوای ئەودا کۆبوونەوەی نایاسایی لە بەردەم زانکۆی بووعەلی سینا، دادستێنی پاریزگای هەمەدان ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

لەو ڕاگەیێندراودا وێڕای ڕەت‌کردنەوەی هەر جۆرە دەنگۆیەکی ئەخلاقی لەبارەی خوێندکارانی عێراقی و گرێ‌دانی ئەو تۆمەتانە بە پیلانی دوژمنان بۆ ئاژاوەنانەوە و هاندانی خەڵکی بۆ بشێوی و خەوشاندنی ڕای گشتی، هاتووە: چاوەروانی لە خەڵکی بەڕیز دەکرێت، وێڕای پاراستنی هوشیاریی تەواو لە بەرامبەر پیلانی دوژمنان، لە ئەگەری بەدەستەوەبوونی هەر جۆرە بەڵگەیەکی بڕواپێکراو، بابەتە بە داستێنی ڕاگەیێنن، تا پاش لێکدانەوەی وردبینانە، بە شێوەی یاسایی هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت.

News ID 57163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha